Accessibility links

مارگرێت چان ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌ شـێوه‌یه‌کی خراپـتر بڵاوبـبێته‌وه‌


سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت ده‌شێت نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز جارێـکی تریش به‌ شـێوه‌یه‌کی خراپـتر بڵاوبـبێته‌وه‌ وێڕای سـووربوونی حکومه‌تی مه‌کسـیک که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ ڕوو له‌ که‌مبوونه‌وه‌یه‌.

مارگرێت چان به‌ ڕۆژنامه‌ی فاینانشـیاڵ تایمزی گوتووه‌ ئه‌و دابه‌زینی ئاسـتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌ له‌ مه‌کسـیک مانای ئه‌وه‌ نیـیه‌ مه‌ترسـیـیه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ کۆتایی دێت.

مارگرێت چـان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌رده‌وامبێت له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ ئه‌وه‌ یانی گه‌وره‌ترین بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌بێت له‌ سه‌ده‌ی 21 دا که‌ ڕووبه‌ڕووی جیهان ده‌بێته‌وه‌.

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاسـتی باری ئاگاهی برده‌ پله‌ 5 و ئاماژه‌شی کرد به‌وه‌ی گه‌یاندنی ئه‌و باری ئاگاهیـیه‌ به‌ پله‌ 6 دوور نیـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG