کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی مه‌کسـیک ده‌ڵێن هیچ گیان له‌ده‌سـتدانێـکی نوێ به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه نه‌بووه، وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه هیوایان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه که‌متر بۆته‌وه.
خۆسێ ئه‌نخل کۆردۆڤا وه‌زیری ته‌ندروسـتی مه‌کسـیک ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتوویه‌تی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز مردوون هه‌ر 16 که‌سن و ده‌ریشـکه‌وتووه له سه‌رجه‌م ئه‌و 1105 که‌سه‌ی گومان وابوو ڤایرۆسی H1N1 له له‌شـیاندا بووه ته‌نها 443 که‌سیان هه‌ڵـگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوتووه هێشـتا زووه بزانرێت ئایا مه‌کسـیک کۆنتڕۆڵی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ی کردووه یان نا.
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بۆته مایه‌ی مردنی ته‌نها یه‌ک که‌س، وه سه‌رۆک ئۆباماش ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی هه‌نگاوی گونجاو و تۆکمه ده‌نێت بۆ ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـيه و هه‌روه‌هاش له شـیانه‌کانی خراپـتر بوونی باره‌که‌ی.
له میانه‌ی وتاره ڕادیۆیی‌یه هه‌فتانه‌یی‌یه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت داوای له کۆنگرس کردووه بڕی 1.5 ملیار دۆلار دۆلار ته‌رخان بکات بۆ په‌ره‌پـێدانی ئه‌و ڤاکسینه‌ی دژی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه هه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردنیشی.
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت تا ئێسـتا 615 که‌س له 15 وڵات‌دا دووچاری ئه‌نفلۆنزای به‌راز بوون، له‌و وڵاته نوێـیانه‌ش که ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌یان تیادا ده‌رکه‌وتووه کۆریای باشور و فه‌ره‌نسـا و دانیمارک و هۆنگ کۆنگ.
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له ئه‌مریکاش ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه‌کان وا نیشـان ده‌ده‌ن ئه‌م ڤایرۆسه وه‌ک بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی سـاڵی 1918 به‌هێز نیـیه که ده‌یان ملیۆن که‌سی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کوشت.