سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت پارته‌که‌یان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردسـتان له پـێش هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی به‌شـدار له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به ئه‌نجامه‌کان قایل ده‌بن.
فازڵ میرانی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا که باس له گۆڕانکاری ده‌کرێت گرنگه بپرسین کێ ده‌توانێت ئه‌و گۆڕانه بکات.
به‌ڕێز میرانی ده‌شڵێت هه‌موو لایه‌ك مافی ته‌واوی پڕۆپاگه‌نده‌کردنی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، به‌ڵام نه‌گاته ئاستی ناوزڕاندنی یه‌کتر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:11 خوله‌كه.