ڕێـکخراوه ته‌ندروسـتیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌سـتیان کردووه به دروسـتکردنی 700 ملیۆن کوتان له دژی ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه و له ماوه‌یه‌کی نزیـکدا به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر عیزه‌ت زاوێته‌یی له ویلایه‌تی میریلاند له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا شـیانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشـیـیه هه‌ر ده‌مێنێت، چونکه مه‌رج نیـیه هه‌رچ که‌سـێـک بکوترێت مانای ئه‌وه‌یه تووش نابێت، به تایبه‌تیش ئه‌و که‌سـانه‌ی که نه‌خۆشی دیکه‌یان هه‌یه یان ئاسـتی توانای به‌رگری لهشـیان دابه‌زیوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.