سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رچی له توانایدا بێت ده‌یکات بۆ کۆنتڕۆڵـکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری یه‌که‌م که‌سێـک به‌م نه‌خۆشـیـیه له ئه‌مه‌ریکا گیانی له‌ده‌سـت‌ده‌دات.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی گوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا باشـترین ڕێوشـوێن ده‌گرێته به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه و له نزیکه‌وه چاودێری ڕه‌وشه‌که ده‌کات. داواشی له کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی کرد وریا بن له هه‌ر حاڵه‌تێـک که گومانی لێـبکرێت ئه‌و نه‌خۆشـیه‌یه و گوتیشی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی گومان ده‌کرێت نه‌خۆشـیـیه‌که تیایدا بڵاوبۆته‌وه پـێویسـته بیر له داخسـتنیان بکرێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و خراپـتر ڕۆیشت.
دکتۆر ڕیچارد بێسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن له نه‌خۆشـیـيه‌کان له ئه‌مریکا به وه‌کاله‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ که‌ناڵی CNN ی پـشـتڕاست‌کرد که‌وا منداڵێـکی سـاوای 23 مانگ له ویلایه‌تی ته‌کسـاسی هاوسـنووری مه‌کسیک گیانی له‌ده‌سـتداوه. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م حاڵه‌تی مردنه به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له ده‌ره‌وه‌ی مه‌کسیک.
بڕوا ده‌کرێت تا ئێسـتا 159 که‌س له مه‌کسـیـک به‌م نه‌خۆشـیـیه گیانایان له‌ده‌ست‌دابێت.