Accessibility links

قادر سه‌رچناری ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی به‌رگری ده‌دوێت


له‌ سـاڵانی هه‌شـتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دیارده‌ی ئه‌ده‌بی به‌رگری له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له‌ بره‌ودا بوو، هه‌ر که‌سـێـک له‌و سـاڵانه‌دا نووسـینێـکی هه‌بووایه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ر هه‌مووشی هێما و هێماکاری بوایه‌ خوێنه‌ر و بیسه‌رێـکی زۆری بۆخۆی په‌یدا ده‌کرد.

له‌ پارچه‌کانی تری کوردسـتاندا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ئه‌م دیارده‌یه‌ هێشـتا له‌ جۆش‌وخرۆشی خۆیدایه‌.

ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بڕێـک تیشـک بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ئه‌ده‌به‌ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌مڕۆ میوانداری یه‌کێـک له‌و شـاعیرانه‌ ده‌کات که‌ زیاتر به‌ شـاعیرێـکی به‌رگری ناسـراوبوو هه‌م له‌ هه‌شـتاکان و هه‌میش له‌ نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا.

قادر سه‌رچناری خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێـکی شیعریشه‌ و ده‌نگێـکی یاخیبووی ناسـراویشـه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 11:29 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG