وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـته عێراق به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وێ و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی. ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی ئه‌وه بۆ عێراق وه‌ک گه‌وره دیپـلۆماتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی خانم کلنتن که پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو له کاتێـکدا دێت که توندوتیژیـیه‌کان به‌م دوایـیانه‌دا له عێراق زیادیکردووه که هه‌ر له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 150 که‌س کوژراون.
خانم کلنتن به په‌یامنێرانی گوت سه‌ره‌ڕای ئه‌م توندوتیژیـیانه عێراق هه‌ر به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌چێت. گوتیشی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیانه نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه توندڕه‌وه‌کان ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشـتووه عێراق به‌ره‌و ڕێی ڕاسـت هه‌نگاو بنێت.
خانم کلنتن له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن ده‌رباه‌ری باری ئاسایشی عێراق. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکیش کۆده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له عێراق هاوکاتی ئه‌وه‌یه که نه‌خشه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـاره‌کانی عێراق تا کۆتایی مانگی شه‌ش جێبه‌جێ بکرێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماده‌کاریـیانه‌ی ده‌کرێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا.