وتووێـژکاری باڵای ناوه‌کی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپادا گفتوگۆی ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به ڕێـکخسـتنی کۆبوونه‌وه‌ی شـاره‌زایان بۆ وتووێژکردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز سه‌عید جه‌لیلی به کورتی له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خافێر سـۆلانادا دوابوو پاش ئه‌وه‌ی وتووێـژکاری باڵای ناوه‌کی ئێران ڕایگه‌یاند تاران ئاماده‌یه بۆ سـازدانی وتووێـژی بونیادنه‌ر له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا.
به‌ڵام سه‌عید جه‌لیلی دووپاتی کرده‌وه که ئێران به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ڕاناگرێت و گوتیشی وڵاته زلهێزه‌کانی جیهان له ڕابردوودا زمانی هه‌ڕه‌شه و هێزیان له بری ڕێز له یه‌کگرتن به‌کارهێنابوو.
ئه‌م گوتانه پاش بانگه‌شه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی شـه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان ده‌کرێت له ناویاندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، بۆ وتووێـژی به‌رنامه‌ی مشـتومڕ له ئامێزه‌که‌ی ئێران.
ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاواد ده‌ڵێن به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ئامانجی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی هه‌یه و ئێرانیش نکۆڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رنامه‌که‌ی ئاشـتیخوازانه‌یه.