ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له عێراق به لایه‌نی که‌م 75 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه، ئه‌مه‌ش به خوێناوی‌ترین ڕۆژ له‌و وڵاته‌دا داده‌نرێت له ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـکدا.
کوشـنده‌ترین هێرشـیان ئه‌وه‌یان بوو که له ناو ڕێسـتورانتێـک له شـارۆچکه‌ی موقدادیـیه‌ی پارێزگای دیاله ڕوویدا. به گوته‌ی پـۆلیس به لایه‌نی که‌م 47 که‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراون و زۆربه‌یان ئێرانین که بۆ سه‌ردانی مه‌زاره ئاینیـیه‌کان هاتوون بۆ عێراق.
له به‌غداش پـۆلیس ده‌ڵێت خۆکوژێـک کاروانێـکی هێزه‌کانی ئاسـایشی له گۆڕه‌پانی ته‌حه‌ریـیات کردۆته ئامانج و تیایدا به لایه‌نی که‌م 28 که‌س کوژراون. کاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که هێزێـکی پـۆلیس کۆمه‌کی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێـک خێزانی ئاواره‌دا دابه‌ش ده‌کرد. ده‌شـڵێن ژماره‌یه‌ک منداڵ له نێو کوژراوه‌کاندان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش پـۆلیسی عێراق گوتی خۆکوژێـک خۆی له مزگه‌وتێـکی سـووننه‌کان له باکوری به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی کوشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له‌شـکری عێراق ده‌ڵێت ڕێبه‌رێـکی گه‌وره‌ی یاخیبووانی سـووننه‌ی ده‌سـتگیرکردووه.
ده‌مڕاسـتێـکی له‌شـکری گوتی ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی که ڕێبه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌کات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه.
شـایانی باسه ڕاپـۆرته‌کان وا باسـیان له ئه‌لبه‌غدادی ده‌کرد که سه‌رسه‌ختـترین دوژمنی ئه‌مریکایه له عێراق. به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ژه‌نه‌ڕاڵ کێڤن بێرگنه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه که‌سـێـکی ئه‌فسـانه‌یی‌یه و بوونی نیـیه.
بێرگنه‌ر و که‌سـانی دیکه‌ش له‌و بڕوایه‌دان که‌سـایه‌تی ئه‌لبه‌غدادی له سـاڵی 2007 دا له لایه‌ن یاخیبووی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک میسری ئه‌بو ئه‌یوب دروسـتکراوه تا سه‌روسـیمایه‌کی عێراقیـیانه به ڕێبه‌رانی بیانی ئه‌لقاعیده له عێراقدا بدات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ئێدوارد یه‌رانیان ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان فه‌خریـیه دۆسـکی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:14 خوله‌كه.