کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌نقه‌ره باڵوێزی خۆی له که‌نه‌دا بانگکردۆتهوه پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان باسـیان له‌وه کردووه چه‌ند وه‌زیرێـکی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌شـداریـیان له کۆنفرانسـێـکدا کردووه که کوژرانی ئهرمهنیـیهکانی سه‌رده‌می عوسـمانیـیهکانی به جینوسـاید ناسـاندووه.
سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی تورکیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا باڵوێز ڕافه‌ت ئاگۆنای بۆ مشـتومڕکردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره، وه نه‌یانگووتووه که‌ی بۆ که‌نه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شـایانی باسه ئه‌مه دووه‌م جاره تورکیا له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی جینۆسـاید باڵوێزی خۆی له که‌نه‌دا بانگ ده‌کاته‌وه.
ئه‌رمینیا ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی ده‌رحه‌قی که‌مینه‌ی ئه‌رمه‌نیـیه‌کان له تورکیا له سـاڵی 1915 دا کرا به جینوسـاید داده‌نێت. تورکیاش ڕای جیاوازی له‌سه‌ر ژماره‌ی کوژراوه‌کان هه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌وه له میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا ڕوویداوه.
په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به فه‌رمی له سـاڵی 2004 دا ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی به جینۆسـاید ناسـاند.