نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاپـۆرتێـکی که ده‌مێـک بوو چاوه‌ڕوانی ده‌کرا داوه‌ته ده‌ست ڕێبه‌رانی سیاسی له به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق. پـێشـنیازه‌کانی هه‌وڵێـکه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی نه‌ژادی له باکوری عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه فره نه‌ژادیـیه‌کان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی کۆپـیـیه‌کی ئه‌و ڕاپـۆرته دراوه به سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له باکوری عێراق.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیاتر له سـاڵێـکه کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه‌یه ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێســتا ورده‌کاری پـێشـنیازه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
شـاری که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت له نێوه‌ندی ناکۆکیـیه سـیاسیـیه‌کانه له کاتێـکدا کورده‌کان ده‌ڵێن ئه‌و شـاره شـارێـکی مێژوویی کوردیـیه و ده‌بێت بـبێت به به‌شـێـک له هه‌رێمی کوردسـتان.
عه‌ره‌به‌کانیش ده‌یانه‌وێت که‌رکوک له ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی نێوه‌ندی به‌غدادا بـمێنێته‌وه، هاوکات نوێنه‌رانی تورکمانه‌کانیش پـێشـنیازی ئه‌وه ده‌که‌ن که‌رکوک بـبێت به هه‌رێمێـکی سه‌ربه‌خۆ.