Accessibility links

ئێران فه‌رمانی چاوپـیاخشـانه‌وه‌یه‌کی خێرا و ڕه‌وا به‌ حوکمه‌که‌ی سه‌ر ڕۆکسـانا سـابیریدا ده‌دات


سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران فه‌رمانی چاوپـیاخشـانه‌وه‌یه‌کی خێرا و ڕه‌وای داوه‌ بۆ دۆسـیـیه‌که‌ی ڕۆکسـانا سـابیری ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی ئه‌مریکی که‌ ئێسـتا له‌ ئێران له‌ زیندانه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندێـکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا هاتووه‌ ئایه‌توڵڵا مه‌حمود هاشـمی شه‌هروودی ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌رکردووه‌ بۆ دادگای تاران.

ده‌رکردنی ئه‌م بڕیاره‌ش دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆکسـانا سـزای 8 سـاڵ زیندانیکردنی درابوو به‌سه‌ردا.

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش سه‌رۆکی ئێران داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری کردبوو دڵنیایی بکه‌ن له‌وه‌ی ڕۆکسـانا سـابیری هه‌موو بارێـکی داکۆکیـکردن له‌خۆی بۆ دابین بکرێت.

ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌ حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێت مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نامه‌یه‌کی ناردووه‌ بۆ سه‌رۆکی دادپارێزان و ڕێنمایی کردووه‌ که‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه‌ هه‌موو مافێـکی داکۆکیکردنی بدرێتێ.

باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش نیگه‌رانیـیه‌کی زۆری ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تی ڕۆکسـانا سـابیری و گوتوشیه‌تی واشـنتن کار ده‌کات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌ شـێوه‌یه‌کی گونجاو ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ڕۆکسـانا سـابیریدا بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG