ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی که له ئێران ده‌ستگیرکرابوو سـزای 8 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا به تاوانی سیخوڕی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
پارێزه‌رێـکی ڕۆژنامه‌وان ڕوکسـانا سـابیری بڕیاره‌که‌ی دادگای ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و داوای پـیاداچوونه‌وه به حوکمه‌که ده‌کات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه 31 سـاڵانه‌یه هاوڵاتی ئه‌مریکا و ئێرانیشه و بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌کی هه‌واڵ له ئێران‌دا کاری ده‌کرد، له مانگی یه‌کدا ده‌سـتگیرکرا به تاوانی ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت کاری ڕۆژنامه‌وانی کردووه.
به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی به سیخوڕی تاوانباریان کرد و گوتیان ئه‌و کاری ڕۆژنامه‌وانی وه‌ک په‌رده‌یه‌ک به‌کارهێناوه تا له پشـتیـیه‌وه زانیاری بۆ موخابه‌راتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕه‌وانه بکات.
لای خۆیه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و تاوانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و به بێ بناغه له قه‌ڵه‌می‌داوه.