کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری عێراق ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ 16 سه‌ربازی له بنکه‌یه‌ی له‌شـکریدا له ڕۆژئاوای به‌غدا کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن هێرشه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی حه‌بـبانیـیه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ڕوویداوه و هه‌روه‌ها 50 که‌سی دیکه‌شی تیایدا برینداربوون.
شـایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایـیدا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش پـتر بووه. هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراودا له که‌رکوک به لایه‌نی که‌م 10 پاسه‌وانی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون. هه‌فته‌ی ڕابردووش له هێرشـێکدا له موسـڵ 2 پـۆلیسی عێراقی و 5 سه‌ربازی ئه‌مریکایـیش کوژران.
زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان و ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له به‌غدا وای له هه‌ندێـک له به‌رپـرسـانی له‌شـکری ئه‌مریکا کردووه بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که هێزه‌کانی خۆیان تا کۆتایی مانگی شه‌ش له هه‌موو شـاره‌کانی عێراق نه‌کشـێنـنه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی پـێشـتر نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو.