سـپێده‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه پـۆلیسی تورکیا هێرشـیان کردۆته سه‌ر ئۆفیسـه‌کان و ماڵی ئه‌ندامانی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراسی کورده‌کان که به ده‌ته‌په ناسراوه، به لایه‌نی که‌م 40 که‌سـیان لێ ده‌سـتگیرکردوون، له نێویاندا سـیانیان جێـگری سه‌رۆکی پارتیـیه‌که‌ن.
له‌و ئۆپه‌راسـیۆنه‌ی هێزی پـۆلیسـدا هێرشـیش کراوه‌ته سه‌ر که‌ناڵێـکی خۆجێی ته‌له‌فیزیۆن.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا زنار کایه له ئه‌نقه‌ره و دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵ ڕاپـۆرتیان ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.