کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌و له وتووێـژی شه‌ش لایه‌نه‌ی چه‌کداماڵینی ده‌کشـێته‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی ناوه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی به‌هێزتر ده‌کات وه‌کو ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به به‌یانـنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که موشـه‌که‌کانی مه‌حکوم ده‌کات.
به‌یانـنامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی کۆریای باکوره‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت پـیۆنگ‌یانگ به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ده‌سـتپـێـده‌کاته‌وه. ئه‌و به‌یانـنامه‌یه‌ش وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو که تاقیکردنه‌وه‌ی موشـه‌کی مه‌ودا درێژی کۆریای باکوری مه‌حکوم کردووه.