چوار ڕێبه‌ری خۆپـیشـانده‌رانی تایلاند خۆیان دا به ده‌سـت کاربه‌ده‌سـتانه‌وه له کاتێـکدا خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت کۆتایی‌یان به خۆپـیشـاندانی نزیـکه‌ی سێ هه‌فته‌یی له بانکۆکی پایته‌خت هێنا.
له ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێبه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌که داوای کۆتاییهێنانێـکی به ئاشـتیـیان کرد له کاتێـکدا که سه‌ربازه‌کانی له‌شـکری ده‌وروبه‌ری نزیکه‌ی 2 هه‌زار خۆپـیشـانده‌ریان گرتبوو که نه‌یانده‌ویست به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی حکومه‌ت چۆڵ بکه‌ن.
پشـتیوانانی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو تاکسین شیناواترا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو له به‌رده‌م ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر بوون وه‌کو هه‌وڵێـک تا فشـاری بۆ بـبهن ده‌سـت لهکاربکشـێـنێتهوه و یان هه‌ڵـبژاردنی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆک وه‌زیر ئهبیشێت ڤیجاڤیڤا هه‌ردوو بژاره‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه به‌هۆی پـێـکدادانی ڕۆژی دووشه‌ممه له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیس دوو که‌س کوژران و به لایه‌نی که‌مه‌وه 100 که‌سی تریش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس به په‌یامنێرانیان گوتووه ئه‌و چوار ڕێبه‌ره‌ی خۆپـیشـانده‌ران که له ڕۆژی دووشه‌ممه ئاژاوه‌یان له‌سه‌ر شـهقامهکانی پایته‌خت نایه‌وه ده‌سـتگیرکراون به مه‌به‌سـتی لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.