ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای موسڵ کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی کرد و تیایدا ته‌واوی پـۆسـته بهڕێوهبهرایهتیـکردنهکانی ئه‌و پارێزگایه‌ی دابه‌شکرد و هه‌ر هه‌مووی به‌ر لیسـتی حه‌دبا که‌وت که له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێنا. به‌ڵام ئه‌مه‌ش که‌ردانه‌وه‌ی لێـکه‌وته‌وه، به تایبه‌تی له شـارۆچکه‌ی شنگال که له‌وێ خۆپـیشـاندانێـک کرا و تیایدا داوای جیاکردنه‌وه‌ی شـارۆچکه‌که‌یان له پارێزگای موسڵ کرد، ئه‌ویش تا بـبێته پارێزگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌زیز شـه‌ممۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسـینگه‌ی کاروباری ئێزیدیـیه‌کان و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی شـارسـتانیـیهت کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.