دۆناڵد پاین ئه‌ندامی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی مهگادیشـۆی پایته‌ختی سـۆمالیای کردووه که بڕوا وایه یه‌که‌م سه‌ردانی گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریکا بێت بۆ مهگادیشـۆ له چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا.
کاربه‌ده‌سـتانی سـۆمالیا له‌گه‌ڵ پایندا کۆبوونه‌ته‌وه هاوکاتی ئه‌وه‌ی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشـته مهگادیشـۆ.
له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شـی سـۆمالی له ده‌نگی ئه‌مریکا، پاین گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ شـێخ شه‌ریف شـێخ ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی سـۆمالیا و عومه‌ر عه‌بدول ڕه‌شـید سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌دا کۆبۆته‌وه و ده‌شـڵێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌ته ده‌ریایییه‌کان کردووه و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌م وڵاته.