سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی خه‌ڵـکی شـنگال له دژی ئه‌نجامی دابه‌شـکردنی پـۆسـته‌کانی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگای موسـڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ شێخ حه‌جی سمۆ هاوڵاتیـیه‌کی شـاری شنگال کرد.
شێخ حه‌جی ده‌ڵێت ئه‌م خۆپـیشـاندانه کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵـکی شـنگال بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س داوایان لێـبکات. ده‌شـڵێت ده‌مانه‌وێت شـاره‌که‌مان بکه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان، چونکه یه‌که‌م هیچ خزمه‌تگوزاریـیه‌کی له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندیـیه‌وه پـێ‌نه‌گه‌یشـتووه و دووه‌م نامانه‌وێت ناوچه‌کانی کوردی ئێزدی بـبێته دوو به‌ش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:18 خوله‌كه.