هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مریکا ئه‌و کاپتنه ئه‌مریکیـیه‌یان ڕزگارکرد که له لایه‌ن چه‌ته‌کانی نزیک که‌ناره‌کانی سـۆماڵه‌وه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ڕفێندرابوو.
له به‌حره‌ین، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مریکا ئه‌دمیراڵ بـێڵ گۆرنی گوتی ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کان له شـوێنی ڕووداوه‌که‌دا گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی ژیانی کاپـتن ڕیچارد فلیپـس وا له مه‌ترسـیدایه، بۆیه فه‌رمانی به سیره‌گره‌کانی هێزی ده‌ریایی دا ته‌قه له چه‌ته‌کان بکه‌ن.
له ئاکامدا 3 چه‌ته کوژران و چه‌ته‌یه‌کیش ده‌سـتگیرکرا.
ئه‌دمیراڵ بـێڵ گۆرنی له درێژه‌ی لـێـدوانه‌که‌یدا گوتی سیره‌گره‌کان ئه‌و کاته ته‌قه‌یان کردووه که بینیویانه به لایه‌نی که‌م یه‌ک له چه‌ته‌کان ڕووی کڵاشینکۆفه‌که‌ی ئاڕاسـته‌ی کاپتن فلیپس کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌دمیراڵ بـێڵ گوتیشی سه‌رۆک ئۆباما ڕێـگه‌ی به فه‌رمانده‌کان دا هێز به‌کاربهێنن ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌سـتیان کرد کاپـتن فلیپس ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
کاپـتن فلیپس دوای ڕزگارکردنی به‌ره‌و یه‌ک له که‌شتـیـیه‌کانی هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مریکا گواسـترایه‌وه، هه‌ر له‌وێ پـێداویسـتی پـزیشـکی بۆ کرا و ده‌ڵێن باری ته‌ندروسـتی باشه.
سه‌رۆک ئۆباما به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ کاپـتن فلیپس‌دا کرد و له ڕاگه‌یاندنێـکدا ده‌سـتخۆشی له هێزکانی له‌شـکری و هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی حکومه‌ت کرد که ڕۆڵیان له ڕزگارکردنی کاپـتن فلیپـس‌دا بینی.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌لیشـا ڕوو له نایرۆبی پایته‌ختی کینیاوه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارانمان شــایان پاشـا و کاوه کرمانج به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:11 خوله‌كه.