که‌م که‌س هه‌یه له سـاڵانی حه‌فتا و هه‌شـتاکاندا گوێـیان له ده‌نگه به‌سـۆز و پـڕ خرۆش و بزوێنه‌ره‌که‌ی برایانی زی‌زی نه‌گرتبێت، و به باڵه‌بان و ده‌هۆڵ و سورناکانیانه‌وه شـایی و هه‌ڵـپه‌ڕکێـیان نه‌کردبێت. زۆر جار له بـڵندگۆی ڕادیۆ کوردیـیه‌کانی ورمێ، سـنه، مه‌هاباد، کرماشـان، قه‌سر شیرین و ڕادیۆی کوردی به‌غداوه گوێت له شـه‌ماڵ و خه‌ڵخاڵ، سوهه‌یله باڵا به‌رز و ئه‌رێ به بانانه‌وه ده‌گرت و له شـوێنی خۆتا ده‌ست به چۆپـیـکردن ده‌کرد.
ماڵپه‌ڕی شـارنیوزی شـاری سه‌قز له کوردسـتانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌نووسێت حوسێن شـۆخ که‌مان ناسـراو به زی‌زی له شـاری سه‌قز له‌دایـک بووه و خاوه‌نی سێ برا و خوشـکێـک بووه، عه‌لی، حه‌سه‌ن، مه‌سعود و کوبرا خانم، که ته‌نیا ئه‌و و کوبرا خانمی خوشـکی ماونه‌ته‌وه و ئێسـتاش له سه‌قز ده‌ژین.
زی‌زی له سه‌قز شـاگردی قاوه‌چی ده‌بێت که کاک عه‌لی برای کاری هونه‌ری ده‌کرد و دی ده‌نگی خۆشه و زه‌ربیش چاک لێـده‌دات، هانی دا هه‌تا بچێته کاری هونه‌ریـیه‌وه و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی نه‌جه‌فی که خه‌ڵـکی سـایـین قه‌ڵا بووه باڵه‌بان و سـورنای لێـداوه و ده‌سـتی به گۆرانی گوتن کردووه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حوسه‌ینی والیدی نای ژه‌ن و مینه سـووزه‌نی و ئه‌حمه‌دی سـاڵحی و عه‌لی شـۆخ که‌مان.
شـارنیوز ده‌نووسـێت به هاتنی زی‌زی بۆ ناو ئه‌و کۆڕه، گرووپـێـکی باش دامه‌زرا که به برایانی زی‌زی له ناو مه‌ردومدا ناوبانگیان ده‌رکرد.
زی‌زی تا ئێسـتا فره‌تر له 64 گورانی بۆ ڕادیۆ کوردیـیه‌کانی کوردسـتانی ئێران تۆمار کردووه. زی‌زی ده‌ڵێت ناوی زی‌زی‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به منداڵی زمانی گرتووه وتوویه زازا، زازی، زی‌زی، ئه‌وه بوو که زی‌زی‌یان بڕی به‌سه‌رمدا و له دوایشـدا وه‌ک نازناوێـکی هونه‌ری لێهات بۆمان.
برایانی زی‌زی له یه‌که‌مین که‌سـانێـکدان له گۆرانی کوردی‌دا به دوو ده‌نگی گۆرانی بـڵێن، وه کۆمه‌ڵێـک له گۆرانی ڕه‌سـه‌ن و پـڕ به‌هایان بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده به‌جێـهێشـتووه بۆ ئه‌وه‌ی چێژی لێ وه‌ربگرن و سـوودی لێ بـبینن.