له مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا تیشـک ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران.
له ئێسـتادا ڕۆژئاوا به گشـتی و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش به تایبه‌تی دهرفهتێـکیان بۆ ئێران ڕهخسـاندووه که زۆرێـک له شـیـکهرهوه سـیاسیـیه‌کان به ده‌رفه‌تێـکی زێڕین بۆ کۆماری ئیسـلامی ئێران ناودێری ده‌که‌ن.
گێڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی و هێنانه ده‌ره‌وه‌ی له‌و په‌راوێزنانه‌ی تیایدایه‌تی که‌وتۆته سه‌ر سـیاسه‌تی ئێران بۆ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌ک ڕۆژئاوا ده‌ڵێت لێوان لێوه له گومان بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ر بۆ کرانه‌وه‌ی ئێران به ڕووی جیهاندا مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران دێت و به فه‌رمی کردنه‌وه‌ی کارگه‌یه‌کی نوێی دروسـتکردنی سـووته‌مه‌نی یۆرانیۆم ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسـتانه چ جۆره کاریگه‌ریـیه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر ئایندهی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ڕۆژئاوا و ئێرانه‌وه؟.. ئه‌مه ده‌که‌ینه یه‌که‌م پـرسـیاری مێزگردی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ:
دکتۆر هاشـمی ئه‌حمه‌دزاده، پـسـپۆری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌ریتانیا.
دکتۆر موعته‌سه‌م تاتایی، پـسـپۆری ئابووری له زانکۆی له‌نده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه.