چه‌ته ده‌ریایییه‌کانی که‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر کهشتـیـیهکدا که ئاڵای ئیتالیای ههڵـکردبوو له‌گه‌ڵ تاقمه ئیتالیـیهکهیدا هاوکاتی ئه‌وه‌ی کهشـتیوانێـکی ئه‌مریکی هێشـتاش له لایه‌ن ده‌سـته‌یه چه‌ته‌ی تری ده‌ریایییه‌وه هه‌ر گیراوه.
ده‌سـته‌یه‌کی ده‌ریاوانی خۆجێی ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌که که ئه‌مریکا خاوه‌نێتی و ئاڵای ئیتالیای ههڵـگردبوو، 16 که‌سی تاقمی که‌شـتیـیه‌که و 10 که‌سی ئیتالی تیادابوون هه‌موویان گیراون.
دیپـلۆماتێـک له نایرۆبیـیهوه که خه‌ریکی کاروباری ده‌ریایییه ده‌ڵێت زانیاری هه‌یه که‌شـتیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گیراوه ئیتالیـیه نه‌ک ئه‌مریکایی.
هاوکات کاپـتن ڕیچارد فلـیـپـسی ئه‌مریکی هێشـتا گیراوه له ناو به‌له‌مێـکی ڕزگارکردندا و به که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مریکاش چوار ده‌وری گیراوه.