سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما هه‌فته‌ی ڕابردوو له یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ ئه‌وروپا به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی کۆمه‌ڵی 20 وڵاتی پـیشـه‌سـازی جیهان له له‌نده‌ن کرد و پاشـانیش به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌ی ناتۆی له‌سه‌ر سـنووری نێوان فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا کرد. دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی بۆ تورکیا کرد و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه و دواتریش له سه‌ردانێـکی که پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو گه‌یشته به‌غدا، له‌وێش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی کۆبووه‌وه، وه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کوردیش کۆبووه‌وه.
ئینجا گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئۆباما و به تایبه‌تی کۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورد و کاردانه‌وه‌ی له جیهانی ئیسـلامی و ناوخۆی تورکیا ته‌وه‌ری بابه‌تی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و خه‌ڵه‌فی زێباری تیایدا میوانداری ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌یان کرد:
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له واشـنتن.
عوسـمان بایده‌میر، سه‌رۆکی شـاره‌وانی دیاربه‌کر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:53 خوله‌که.