سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به سه‌ردانێـکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
سه‌رۆک ئۆباما پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه له تورکیاوه گه‌یشته عێراق، ئه‌مه‌ش به یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ ئه‌و وڵاته داده‌نرێت له‌وه‌تای بۆته سه‌رۆک.
به‌ڕێز ئۆباما نیازی وابوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراقیدا کۆبـبێته‌وه. به‌ڵام ده‌مڕاستی کۆشـکی سپی ده‌ڵێت به هۆی خۆڵ بارینه‌وه و دابه‌زینی ئاسـتی بینین ڕێـگر له به‌رده‌م فڕینی هه‌ڵـکۆپـته‌ره‌که‌ی دروست بووه، بۆیه ناتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌رۆک کۆماری عێراقدا کۆبـبێته‌وه. گوتیشی سه‌رۆک به نیازه به ته‌له‌فون قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ کێشـه‌کانی وڵاته‌که‌یان.
سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی که‌مپی ڤیکتری له‌شـکری کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کان و هێزه‌کانی ئه‌مریکا کۆبۆوه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتێـکی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:20 خوله‌كه.