پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئاکامی شه‌ش ماشێن ته‌قاندنه‌وه له به‌غدای پایته‌خت به لانی که‌م 32 که‌س کوژراون، هه‌روه‌هاش برینداربوونی زیاتر له 65 که‌سی لێـهاتۆته کایه.
خوێناوی‌ترین هێرشـیان له گه‌ڕه‌کی شـاری سه‌در ڕوویداوه و کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که به لانی که‌م 10 که‌س کوژراون و 28 که‌سی تریش بریندارن.
ماشـێـنێـکی تر له نزیـک ژماره‌یه‌ک کرێکاری ڕۆژانه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه له ناوجه‌رگه‌ی به‌غدادا و 6 که‌سی کوشـتووه و 16 ی تریش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر که کاروانی ماشـێنه‌کانی کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کردبووه ئامانج بووه هۆی کوژرانی 2 که‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
بۆمبی چواره‌میش هه‌ر له به‌غدا به لانی که‌م 2 که‌سی کوشـتووه.
چه‌ند کاتژمێرێـک به دوای چواره‌م ته‌قینه‌وه‌دا دوو ته‌قینه‌وه‌ی تر به‌غدایان هه‌ژاند و 12 که‌سیش له‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراون و زیاتر له 23 که‌سی تریش برینداربوون.