ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت دوای هه‌وڵێـکی زۆر و پاش ئه‌وه‌ی له کۆتایی مانگی دوازده‌دا په‌رله‌مانی کوردسـتان بڕیاری دا ئه‌گه‌ر تا یه‌کی سێ هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌که یه‌ک نه‌خرێنه‌وه ئه‌وا یه‌که‌م ئیشه‌کانی په‌رله‌مان بانگـکردنی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت ده‌بێت، ئه‌ویش بۆ زانینی هۆکاره‌کان و په‌رله‌مان هه‌ڵوێسـتی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێسـتا خۆشـبه‌ختانه ئاگادارکراوینه‌ته‌وه که‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێـگره‌که‌ی له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن بۆ ڕاگه‌یاندنی یه‌کخسـتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه و ناوخۆ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه.