له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆریای باکور به درۆ ده‌خاته‌وه که ده‌ڵێت سـه‌ته‌لایتێـکی په‌یوه‌ندیکردنی هه‌ڵـداوه بۆ واڵایی.
له ڕاگه‌یاندنێـکی سه‌رکردایه‌تی باکور له له‌شـکری ئه‌مریکادا هاتووه هیچ شـتێـک نه‌چۆته واڵایی و له خولگه‌دابێت و هیچ پارچه‌یه‌کیش نه‌که‌وتۆته ژاپـۆنه‌وه.
میدیای کۆریای باکور ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وێناکردنێـکی جودای هه‌بووه و ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ته‌لایتی په‌یوه‌ندیـکردنه له خولگه‌یه‌کی واڵایی‌دایه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشور و ژاپـۆن وا ده‌ڕوانه ئه‌م موشه‌ک هه‌ڵـدانه‌ی کۆریای باکور که کارێـکی وروژێنه‌ره و به مه‌به‌سـتی تاقیکردنه‌وه‌ی توانایی‌یه‌کانی موشـه‌کی بالسـتیکی کۆریای باکوره و ده‌شـڵێن پـێـشـێـلکردنی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه که تایبه‌ته به ڕێـگه‌گرتن له پـیۆنگ‌یانگ له‌وه‌ی موشـه‌کی بالیسـتیکی تاقی‌بکاته‌وه.
ژاپـۆن داوایکردووه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دانیشـتنێـکی نا ئاسایی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن.