سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت بـبێته هاوکاری ئه‌وروپا.
له میانه‌ی قسـه‌کانی له شـاری سـتراسبۆرگ له خۆرهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسـاوه دوای وتووێـژکردنی له‌گه‌ڵ نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا به‌ڕێز ئۆباما ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ئه‌وروپا توانای به‌رگری به‌هێزتر بکات بۆ پـته‌وکردنی هاوکاریـیه‌که.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌ره فه‌ره‌نسـیـیه‌که باسی له په‌یوه‌ندیـیه‌کی نزیـکتری له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا کرد و ئاماژه‌ی دا که خۆی و سه‌رۆک ئۆباما دووباره له مانگی شه‌ش له نۆرمه‌ندی له میانه‌ی سـاڵیادی ئاهه‌نگه‌کانی ڕۆژی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌و ناوه‌دا کۆده‌بنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێز ئۆباما هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێرکڵ له ئه‌ڵمانیاوه کۆبۆوه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و کۆبوونه‌وه لووتکه‌یی‌یه‌که به‌ڕێبکه‌وێت که ئه‌مڕۆ و سـبه‌ینێ له‌سه‌ر سـنووره‌کانی فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه گوتبووی وتووێـژه‌کانی ناتۆ بریتی ده‌بن له‌وه‌ی چۆنێتی هاوپه‌یمانی ناتۆ بتوانێت سه‌رچاوه‌کانی به گوێره‌ی پـێداویسـتی ئه‌فغانسـتان ڕێـکبخات هه‌روه‌ک له چاوپـیاخشـاندنه‌وه به ستراتیژیـیه‌ته نوێـیه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکادا هاتووه.
له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێران دوێنێ پـێـنجشه‌ممه کلنتن ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ئه‌و پـێـداویسـتیـیانه سـنووردار ناکرێن به گوێره‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کان، وه داوای ژماره‌یه‌کی زیاتری ڕاهێنه‌رانی له‌شـکری کرد تا کار له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی چه‌کداری و پـۆلیسی ئه‌فغانیدا بکه‌ن.
ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا ڕوونیان کردۆته‌وه پـێی ناچێت هێزی نوێ ڕه‌وانه بکه‌ن، به‌ڵام گوتوویانه ئاماده‌ن ڕۆڵێـکی زیاتر وه‌ربگرن که شه‌ڕ نه‌بێت وه‌ک ڕاهێنانی پـۆلیس و ئاماده‌کردنی وڵاته‌که بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی.