وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت سه‌ری سـوڕ نامێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئیسـرائیل گورزێـکی له‌شـکری له ئه‌مسـاڵدا به ئێران بهاوێژێت.
له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ فاینانشیاڵ تایمز گه‌یتس ڕایگه‌یاند به‌ڵام هێشـتا کات به ده‌سته‌وه‌یه، ڕه‌نگه تا سێ سـاڵی تریش ئێران ناچار بکرێت ده‌ست له خواسـته ناوه‌کیـیه‌کانی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌ڵـبگرێت.
زلهێزه‌کانی خۆرئاوا و ئیسرائیل له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی ده‌سـتپـێـکردووه له پـێناوی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی. هه‌رچه‌ندێـکه ناکۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ک ئێران له به‌رهه‌مهێنانی جبه‌خانه‌ی ناوه‌کی نزیک بۆته‌وه.
کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی زانیاری ئیسرائیلیش گوتوویانه هه‌نووکه ئێران توانای دروسـتکردنی بۆمبی ناوه‌کی هه‌یه و ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی قایل نه‌بوون شـیانی کرده‌وه‌ی له‌شـکری به‌لاوه‌بنێن.
شـایانی باسه دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش کۆمانداره باڵاکه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا به قانون‌دانه‌رانی ڕاگه‌یاند ڕه‌نگه ئیسرائیل له‌م نزیکانه وا هه‌ست بکات بژاره‌یه‌کی تری جگه له هێرش‌کردنه سه‌ر ئێرانه‌وه به ده‌سـته‌وه نه‌مابێت.