سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا گۆردن بڕاون سه‌نگیان خسـتۆته سه‌ر گرنگ‌بوونی هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵـسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه ئابووریـیه‌کانی جیهان.
له پاش گفتوگۆکانیان له له‌نده‌ن و به‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی کۆمه‌ڵی 20 هێزی ئابووری جیهان، هه‌ردوو ڕێبه‌ر ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر بابه‌ندبوونیان کرد بۆ مسـۆگه‌رکردنی ئه‌وه‌ی که ئه‌م جۆره قه‌یرانه قه‌د ڕوو نه‌داته‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و هاتۆته ئێره گوێ ڕابگرێت نه‌ک وتار بدات و باسی کرد پـێویسـته سه‌رنج بخرێته سه‌ر ئامانجی هاوبه‌ش نه‌ک جیاوازیـیه‌کانی که جاروبار ده‌بینرێن. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی جیهان ده‌بێت پـشـت له سـیسـتمی ئابووری خۆپاراسـتن بکات.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر گرنگی دیپـلۆماسی کرد له هه‌ڵسـوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ کێشـه‌کانی له ئه‌فغانسـتان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران.