نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له هه‌وڵـداندا بوو بۆ ده‌سـتکردن به گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پـێشـووی پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی عێراقدا.
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسـته نوری ئه‌لمالیکی ده‌که‌وێته ژێر فشـاری هه‌ندێـک لایه‌نی عێراقیـیه‌وه، به تایبه‌تیش لایه‌نه‌کانی شیعه‌کان.
شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌ش له شه‌قامه‌کانی به‌غدادا شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ هه‌ندێـک له لایه‌نی عه‌ره‌بی سـووننه‌دا ڕوویدا.
بۆ تیشـک‌خستنه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.