عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا گه‌یشـتۆته به‌غدای پایته‌ختی عێراق که یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆکێـکی تورکیایه بۆ ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی زیاتر له 30 سـاڵی ڕابردوودا.
وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆکی تورکیا له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا که دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق کۆبـبێته‌وه و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقدا و هه‌روه‌ها واش چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له ناوچه‌یی‌یه‌کان بکرێن، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی تورکیا له باکوری عێراق.
بۆ زیاتر له ماوه‌ی 25 سـاڵه گه‌ریلاکانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) شه‌ڕ ده‌که‌ن له پـێناو خودموختاری کورده‌کاندا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا.