سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند دوا ڕۆژێـکی سه‌رکه‌وتوو بۆ عێراق به‌دی ده‌کات.
عه‌مر موسـا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی سـیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق که بریتین له هه‌وڵه‌کانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نێوان موسـڵمانه شیعه‌کان و سـوننه‌کان سه‌قامگیربوونی وڵاته‌که‌ی لێـکه‌وتۆته‌وه. تێبینی‌یه‌کانی ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا کۆبۆوه.
موسـا هه‌روه‌ها گوتی پـێی‌خۆشه عێراق ڕۆڵێـکی گرنگی له بواری کاروباری عه‌ره‌بیدا ده‌سـتپـێـبکاته‌وه.
سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه گه‌یشـتۆته عێراق که یه‌که‌مین گه‌شـتێتی بۆ ئه‌و وڵاته له میانه‌ی چوار سـاڵدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی عێراق به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و تیایدا داوای له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کرد سـزای مردن به‌سه‌ر سێ ئه‌ندامانی ڕژێمی سه‌دام حسێن په‌سه‌ند بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حوکمه‌که‌یان جێبه‌جێ بکرێت.