کورده‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له 21 هه‌مین سـاڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا مه‌راسیمی تایبه‌تی سـازده‌که‌ن.
مه‌راسیمه‌کان بۆ ڕێزگرتنه له‌و 5 هه‌زار منداڵ و ژن و پـیاوه‌ی که له هێرشه کیمیایـیه‌که‌ی سـاڵی 1988 دا بۆ سه‌ر ئه‌و شـاره‌دا گیانیان له‌ده‌سـتدا.
ئه‌م کوشـتارکاریـیه یه‌کێـک بوو له به‌دترین ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیـیانه‌ی که ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن له دژی گه‌لی کورد له عێراقدا ئه‌نجامی دابوو. وێنه‌کانی کاره‌سـاته‌که، له‌وانه وێنه‌ی ئه‌و باوه‌که‌ی هه‌وڵی دابوو کۆرپه‌که‌ی له گازه ژه‌هراویـیه‌کان بـپارێزێت، جیهانی هه‌ژاند.
ئێسـتا کورده‌کان داوای قه‌ره‌بوو له حکومه‌تی پاش سه‌دام حسێن له به‌غدا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها داوای یارمه‌تیدانی ئه‌و قوربانیـیانه‌ش ده‌که‌ن که به هۆی گازه ژه‌هراویـیه‌کان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق خانم نه‌رمین عوسمان گوتی پـێویسـته په‌رله‌مان داوا له حکومه‌ت بکات لێـبوردنێـکی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی دادگایی‌کردنی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ناسراو به (عه‌لی کیمیاوی) له‌سه‌ر ڕۆڵی له‌و هێرشه‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه.
خانم نه‌رمین گوتیشی هه‌روه‌ها پـێویسـته ئه‌و کۆمپانیـیانه‌ی که‌ره‌سـته‌ی کیمیاویـیان به عێراق داوه ئه‌وانیش دادگایی بکرێن.
هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ خانم نه‌رمین عوسمان سـازکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه.