ڕۆژی دووشه‌ممه 21 هه‌مین سـاڵیادی ژههربارانهکهی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، له‌و ڕۆژه‌وه که 16 ی سێی سـاڵی 1988 بوو، سه‌لام مسـتهفای شـاعیر ناسراو به شـاعیری نان، هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته خه‌ون و خولیای، ده‌بێته ئه‌و ژانه بهسوێـیهی هه‌رگیز له لای سـاڕێژ نابێته‌وه و زامێـکی قوڵه له لای وه‌ک چۆن له یاده‌وه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌دایه ئاواش لای سه‌لام مسته‌فای شـاعیره.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه سه‌لام خۆی له خۆی ده‌پـرسێت چی بکرێت باشه بۆ هه‌ڵه‌بجه؟... ئه‌وجا بڕیار ده‌دات به ئه‌رکی خۆی و له گیرفانی خۆی و به ماندووبوونی خۆی ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌ربکات. ڕۆژنامه‌که له سـاڵێـکدا ته‌نها یه‌ک ژماره‌ی لێ ده‌رده‌چێت ئه‌ویش له ڕۆژی 16 ی سێ‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئینجا ئازیزانم به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری سه‌لام مسته‌فا ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:51 خوله‌كه.