سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشوو میر حوسێن موسه‌وی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه رایگه‌یاند نیازی وایه ببێت به پاڵێوراوی هه ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی که له مانگی شه‌شی داهاتوودا له ئێران ده‌کرێت. به م بریاره‌ی، موسه‌وی ده‌گاته ڕیزی دوو پاڵێوراوی تر که به ڕیفۆرمخواز له قه‌ڵه‌م ده‌درێن- مێهدی که‌روبی سه‌رۆکی پـێشوی په‌رله‌مان و محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رکۆماری پـێشوو.
به پێی ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ، ڕیفۆرمخوازه‌کان ده‌خوازن، به هاتنی ئه‌م سێ پاڵێوراوه گورزێک له شانسی سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ هه ڵبژاردنه‌وه‌ی بده‌ن. هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئه‌حمه‌دی نژاد پاڵاوتنی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوه به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌کرێت خۆی پاڵێوراو بکات. له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس شه‌هاب شـه‌یخی بنکه له تاران سازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:19 خوله‌كه.