کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا له ڕۆژئاوای به‌غدا 33 که‌س کوژراون، له نێویاندا ڕێبه‌رانی هۆز و به‌رپـرسـانی ئاسـایشی و ڕۆژنامه‌وانان هه‌ن.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه کاتێـک کۆمه‌ڵـێـک له سه‌رۆک هۆزه گه‌شـتیان به ناو بازاڕێـکی ئه‌بو غرێبی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدای پایته‌ختدا ده‌کرد خۆکوژێـک خۆی پـێـیاندا ته‌قاندۆته‌وه. ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه‌ی بنکه له قاهیره ده‌ڵێت دوو له ڕۆژنامه‌وانه‌کانی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژراون. هه‌روه‌ها 46 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه.
له لایه‌کی دیکه له ناحیه‌ی ڕیازی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی ناحیه‌که له کوشـتن ڕزگاری بووه. یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له که‌رکوک ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
له شـاری موسـڵیش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و شـاره ئه‌میر گۆران ده‌ڵێت له ئاکامی هێرشێـکدا بۆ سه‌ر ئاهه‌نگێـک 9 که‌س برینداربوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌رسێ ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.