هاوکارانمان فه‌خریـیه دۆسـکی و موعته‌به‌ر شیروانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ژن و ماڵبات‌یان ته‌رخانکردووه بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان و ژماره‌یه‌ک گفتوگۆیان تیایدا ئاماده‌کردووه، له‌وانه گفتوگۆی گۆران ته‌وفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان ڕابیعه حه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، گفتوگۆی هاوکارمان شـایان پاشـا له‌گه‌ڵ سـۆزان شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ژنان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان، هه‌ردوو گفتوگۆی فه‌خریـیه دۆسـکی له‌گه‌ڵ هه‌رڤین ئۆسێ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له دیمه‌شق و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌واهیر باینده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا، گفتوگۆی موعته‌به‌ر شـیروانی له‌گه‌ڵ ژینا موده‌رس گورجی خه‌باتکاری مافه‌کانی ژنان و ئه‌ندامی که‌مپینی یه‌ک ملیۆن ئیمزا بۆ گۆڕینی یاساکانی فه‌رق و جیاوازی له دژی ژنان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:50 خوله‌كه.