وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت سه‌رۆک باراک ئۆباما له مانگی داهاتوودا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
خانم هێله‌ری ڕۆژی شه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تورک له ئه‌نکه‌ره.
هێله‌ری کلنتن له تورکیاوه کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێنێت، ئه‌و وڵاته‌ی ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی له هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بینیوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندیـیه باشه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیله‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ئه‌و و خانم هێله‌ری سه‌باره‌ت به عێراق و ئه‌فغانسـتان و شه‌ڕی دژی تێرۆریزم وتووێـژیان کردووه. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هێله‌ری کلنتن زۆر له تورکیا بکات بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا عه‌لی باباجان گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕازیـیه له‌سه‌ر ڕێـگه‌دان به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌کارهێنانی بنکه له‌شـکریـیه‌کان و به‌نده‌ره‌کانی تورکیا بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق. گوتیشی تا ئێسـتا هیچ داوایه‌کی له‌و جۆره نه‌کراوه.