وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ڕێـکخراوی ناتۆ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له برۆکسـل ده‌سـتیان به کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیان کرد. په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و سـتراتیژیـیه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌فغانسـتان دوو بابه‌تی سه‌ره‌کی سه‌ر کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه سـۆنیا په‌یس په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له برۆکسـل ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
کۆبوونه‌وه‌کان ناڕه‌سـمین و ڕاگه‌یاندنی کۆتایی بۆ بڵاو ناکرێته‌وه، به‌ڵام ڕووسـیا و ئه‌فغانسـتان بابه‌تی سه‌ره‌کی گفتوگۆکانن و زۆر گرنگن بۆ هاوکاری له ناو هاوپه‌یمانێـتی ناتۆ ئه‌وه‌ی چۆن له سه‌ده‌ی 21 ئه‌رکه‌کانی ڕاپه‌ڕێنـێت.
سه‌باره‌ت به ڕووسـیا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت وه‌زیرانی ناتۆ په‌سـنی ده‌سـتپـێـکرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئاسـت باڵا له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناتۆ و ڕووسـیا بده‌ن.
ده‌مڕاسـتی ده‌ڵێت چه‌ندین بوار هه‌ن ناتۆ و ڕووسـیا ده‌توانن هاوکاری له‌سه‌ر بکه‌ن، وه‌ک ئه‌فغانسـتان و شه‌ڕ به دژی تێرۆریزم.
ده‌ڵێت " به ڕای من ناتۆ ده‌توانێت له هه‌مان کاتێـک هاوکاری به‌هاداری سـیاسی و هاوکاری به کاریگه‌ری له‌گه‌ڵ فدراسـیۆنی ڕووسـیا ده‌بێت له بواره‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش به‌بێ قوربانی‌کردنی تواناکانمان بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی ناتۆ و هاوپه‌یمانێتی ناتۆ له بنه‌ڕه‌تدا جیاوزیـیان له‌گه‌ڵ فدراسـیۆنی ڕووسـیا هه‌یه."
شــایانی باسه له مانگی هه‌شـتی ڕابردوو ناتۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئاسـت باڵای له‌گه‌ڵ ڕووسـیا ڕاگرت، وه‌ک ڕه‌خنه ده‌ربڕین سـه‌باره‌ت به کرداری له‌شـکری ڕووسـیا له گورجسـتان.
وه‌زیرانی ناتۆ هه‌روه‌ها تاوتوێی ڕێباز و سـتراتیژیـیه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌فغانسـتان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له ده‌مێـکدا ئه‌مریکا خۆ ئاماده ده‌کات 17 هه‌زار هێزی دیکه‌ی به‌ڕێبکاته ئه‌فغانسـتان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به دژی سه‌رهه‌ڵـدانه‌وه‌ی تالیبان له کاتێـک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما خه‌ریکی پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ ئه‌فغانسـتانه.