چه‌ند لایه‌نێـکی عه‌ره‌بی سـوننه له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نوێی سـیاسی ڕاده‌گه‌یه‌نن و خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق ئاماده ده‌که‌ن.
به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی که دکتۆر سـاڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، ڕێـکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی دیموکراسی نیشـتیمانی که عه‌دنان غه‌نام ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات، هه‌روه‌هاش ئه‌نجومه‌نی دیالۆگی نیشـتیمانی که خه‌ڵه‌ف علیان ڕێبه‌رێتی. ئه‌م سێ لایه‌نه پـێشـتر به‌شـێـک بوون له به‌ره‌ی ته‌وافوق.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سـاڵح موتـڵهگ سه‌رۆکی دیالۆگی نیشـتیمانی کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌کانی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:27 خوله‌كه.