فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێمه له هاوپه‌یمانی کوردسـتان پـێمانوایه پـلانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق هاو ته‌ریب و هاو کۆکه له‌گه‌ڵ ڕێـکه‌وتنی ئه‌منی که له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکا مۆرکراوه، به تایبه‌تی که سه‌رۆک ئۆباما هه‌موو هێزه‌کانی ناکشـێنێتهوه به‌ڵـکو ته‌نها ئه‌و مارینزانه دهکشـێنێتهوه که موهیماتی شه‌ڕیان پـێسـپاردرابوون به‌ڵام چه‌ندین یه‌که‌ی سه‌ربازی تر ده‌هێڵێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و هه‌ر کێشه‌یه‌کی تر که ڕووبه‌ڕووی حکومه‌تی عێراق و یان هێزه‌کانی عێراق بـبێته‌وه، بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌داین که کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان به‌م شـێوه‌یه‌ی که سه‌رۆک ئۆباما پـلانی بۆ داناوه هیچ دڵه‌ڕاوکێ و ترسـێـک دروسـت ناکات بۆ عێراق و هه‌روه‌ها بۆ کوردیش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.