سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما به نیازه ئه‌مڕۆ هه‌ینی پـلانی کشـانه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی هێزی ئه‌مه‌ریکی له عێراق تاکو مانگی هه‌شـتی سـاڵی 2010 ڕابگه‌یه‌نێت.
کاربه‌ده‌ستـانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆباما له بنکه‌ی له‌شـکری Camp Lejeune له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلاینا ئه‌م پـلانه‌ی کشـانه‌وه 19 مانگیـیه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
خشـته‌ی کاتی کشـانه‌وه‌که‌ش سێ مانگ زیاتر ده‌خایه‌نێت، له‌و ماوه‌یه‌ی که به‌ڕێز ئۆباما به‌ڵێنی پـێدابوو له‌و کاته‌ی هه‌ڵـمه‌ته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
به‌پـێی پـلانه‌که‌ی به‌ڕێز ئۆباما له‌وانه‌یه 50 هه‌زار سه‌رباز به مه‌به‌سـتی مه‌شـق و ڕاهێنان‌پـێـکردن و هه‌وڵه‌کانی دژ به تێرۆریسـتان له ناو عێراقدا بمێـنـنه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما دره‌نگانێـکی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکیدا کۆبۆوه و له‌سه‌ر پـلانی کشـانه‌وه‌که له عێراق وتووێـژی له‌گه‌ڵدا کردن.
کۆنگرسمانی کۆماری جۆن مه‌کیو گوتی به‌ڕێز ئۆباما به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه که‌وا بیر له سـتراتیژیـیه‌کی نوێ بکاته‌وه ئه‌گه‌رهاتوو ڕووداوه توندوتیژیـیه‌کان له عێراق زیاد بکه‌ن. مه‌کیو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی خزمه‌تگوزاریـیه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و ده‌ڵێت ئه‌و پـێی وایه هێشـتا ڕه‌وشی عێراق له مه‌ترسـیدایه.