ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاتانی جیهاندا بڵاوکرده‌وه.
ڕاپـۆرته‌که باس له ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له زیاتر له 190 وڵاتی جیهان ده‌کات له ماوه‌ی سـاڵی 2008 دا، له‌وانه ئێران، عێراق، سوریا و تورکیا.
په‌یامنێر و هاوکارانمان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکاوه چه‌ند گفتوگۆیه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تاریق حه‌رب پـرۆفیسـۆری یاسـا کردووه.
هاوکارمان شـایان پاشـا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه.
هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیجلال قه‌وامی وته‌بێژی ڕێـکخراوی مافی مرۆڤی کوردسـتان له ئێران کردووه.
هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین کۆرکماز پارێزه‌ری کورد له دیاربه‌کر کردووه.