په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له بنچینه‌دا ڕێـکه‌وتووه هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له 3 پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک له 19 ی مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵ به‌ڕێوه‌بچن که سـاڵوه‌گه‌ڕی یه‌که‌م هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانیـیه له دوای سـاڵی 1992 که بۆ یه‌که‌م جار له هه‌رێمی کوردسـتان عێراق به‌ڕێوه‌چوو. ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی 111 کورسیـیه ده‌بێته یه‌که‌م هه‌ڵـبژاردن له هه‌رێمی کوردسـتان له‌وه‌تای سـاڵی 2005 وه.
گرنگی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه، ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنێـکی ئازاد و ڕه‌وا، چۆنایه‌تی به‌شـداریکردنی لایه‌ن و پارته سـیاسیـيه‌کان تێدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کرد:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
پارێزه‌ر عه‌لی قادر به‌رپـرسی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 47:33 خوله‌که.