کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانک واڵته‌ر شـتاینمایه‌ر به سه‌ردانێـک گه‌یشـتۆته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئه‌مه‌ش باڵاترین لێپـرسـراوی ئه‌ڵمانیایه که له سـاڵی 2003 وه، واته له ده‌می داگیرکردنی عێراق به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا کۆبۆته‌وه، هه‌روه‌ها لێـپـرسـراوانی عێراقی ده‌شڵێن بڕیاره فرانک واڵته‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا چاوی به جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی بکه‌وێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌ردانه کتوپـڕه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق به هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌و سه‌ردانه پـێش وه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ی نیکۆلا سـارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا بوو که بۆ عێراقی ئه‌نجام دا.