وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خانم هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت نابێت کۆریای باکور پـلانه‌کانی خۆی بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی مه‌ودا درێژ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێرۆفۆمی ناکاسۆنی هاوتای ژاپـۆنی له تۆکیۆ خانم هێله‌ری به په‌یامنێرانی گوت هه‌نگاوی له‌م جۆره‌ی پـیۆنگ‌یانگ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی مه‌ودا درێژ ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
کۆریای باکور ڕۆژی دووشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و گوتی پـیۆنگ‌یانگ ئه‌و موشه‌کانه تاقی ده‌کاته‌وه و تاقیکردنه‌وه‌که‌شی به‌شـێـکه له په‌ره‌پـێدانی پـرۆگرامی ئاسـمانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت گه‌ر کۆریای باکۆر کۆتایی به پـرۆگرامی چه‌کی ناوه‌کی خۆی بهێنێت و هه‌روه‌ها پابه‌ندی ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی پـێشـوو بـبێت ئه‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌یمانـنامه‌یه‌کی ئاشـتی مۆرده‌کات و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوریشـدا ده‌دات.
ڕۆژی دووشه‌ممه هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له یه‌که‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و ده‌مه‌وه‌ی پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گرتۆته ده‌ست ژاپـۆن یه‌که‌م وێزگه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا و ژاپـۆن به به‌ردی بناغه‌ی دیپـلۆماسی جیهانی واشنتن ناودێرکرد. ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له کارنامه‌ی خانم هێله‌ری کلنتندا له ژاپۆن وتووێژکردنه له‌سه‌ر ئابووری جیهان و گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا و هه‌روه‌ها بارودۆخ له ئه‌فغانستان و پاکسـتان.