پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 18 که‌س کوژراون. دوو ته‌قینه‌وه‌یان له ویزگه‌یه‌کی پاسـدا ڕوویداوه هاوکاتی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری شیعه‌کان به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لای پـیرۆز به‌ڕێـکه‌وتبوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا له گه‌ڕه‌کی زۆرینه شـیعه‌ی به‌یاعدا دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو که له نزیـک ویزگه‌ی پاسه‌کانه‌وه ڕاگیرابوون به دوای یه‌کدا ته‌قینه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێ له ده‌وروبه‌ری به‌غدا 2 که‌سی سڤیل کوژراون و زیاتر له 11 ی دیکه‌ش برینداربوون.